ڕاستەوخۆ

بانكی ناوه‌ندی: نابێت له‌ مامه‌ڵه‌دا جیاوازی له‌ نێوان دۆلاری شین و سپی بكرێت

reset font size increase font size

بانكی ناوه‌ندیی عێراق هۆشداریی توند ده‌داته‌ بانك و دامه‌زراوه‌ داراییه‌كان كه‌ نابێت جیاوازیی بكرێت له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ دۆلاری كۆن و نوێ، كه‌ ئێستا به‌ شین و سپی ناسراون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، بانكه‌ مۆڵه‌تپێدراوه‌كان و دامه‌زراوه‌ داراییه‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ نابێت جیاوازیی بكه‌ن له‌ نرخی دۆلاری ئه‌مریكی چاپی نوێ و كۆن كه له‌ بازاڕدا.

ده‌شڵێت، پێویسته‌ سه‌رجه‌م بانك و دامه‌زراوه‌ داراییه‌كان پابه‌ندبن به‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانیی پشتیان پێ ده‌به‌سترێت.

له‌ بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا به‌ های دۆلاری نوێ و كۆن یان سپی و شین جیاوازیی هه‌یه‌، دۆلاری كۆن (سپی) هه‌‌زار بۆ زیاتر له‌ دوو هه‌زاردینار كه‌متر له‌ به‌های خۆی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.