سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، له‌م جه‌نگه‌دا كورد ببێته سه‌ری ڕمه‌كه كاره‌سات ڕووده‌دات، ئەمریکا زۆربەى ئامانجەکانى لە ئێران پێکاوە، ئێستا تاران تواناى دروستکردنى چەکى ئەتۆمى نەماوە.
بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتىی نیشتمانیی کوردستان لە میانى بەشداریکردنى لە بەرنامەی ئەنسێنسەرد کە ڕۆژنامه‌نووس پێرس مۆرگان پێشکەشى دەکات رایگه‌یاند، ئەگەر کورد ببنە سەری ڕمەکە، ئەوا کارەساتێکی تەواوە، لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزە کوردییەکان زۆربەیان لەوە تێگەیشتوون، جگەلەوەش ترسێک هەیە لە کاردانەوەی توندی ئێرانییەکان، کە گەلێکن لە جیابوونەوە یان دابەشبوونی وڵات دەترسن.
لە بارەى ڕۆڵى هێزە کوردییەکان لە جەنگەکەدا، سەرۆکى یەکێتى ڕایگەیاند، تورکیا زۆر بەڕوونی ئەوەیان بۆ ڕوونکردوونەتەوە کە ئەوە بە تەواوی قبووڵنەکراوە و ئەوان نیگەرانیی ڕەوای خۆیان هەیە.
بافڵ تاڵەبانى باسی له‌وه‌كردووه، له پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا بۆی ده‌ركه‌وتووه ترەمپ، بایه‌خ به كورد و عێراق ده‌دات، هه‌ستی به‌وه‌شكردووه، لایەنگرى جەنگ نییە و ناچارکراوە ئەو بڕیارە بدات.