بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، ئەنفال جینۆسایدی گەلەکەمان بووە و یەکێتی هەوڵ دەدات خەم و ئازارەکانی کورد بگۆڕێت بۆ هیوا و بنیادی ژیانێکی نوێ.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بەهۆى 38هەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تاوان و مەرامەکان بۆ سڕینەوەی گەلەکەمان بەشێکن لە مێژوویەکی تاڵ، بەڵام ورەیەکە بۆ مانەوە و بەهێزیی ئیرادەی نەتەوەیی و کوردبوونمان کە هیچ هێزێک نەیتوانیوە لەناوی بەرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا گوتویەتی، تاوان و کارەساتی ئەنفال جینۆسایدکردنی گەلەکەمان بوو، وەک یەکێتیش لەمڕۆژەدا جەخت دەکەینەوە و هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە کە خەم و ئازارەکان بگۆڕین بۆ هیوا و بونیادنانی ژیانێکی نوێ، ئەوەش بە برایەتی و پێکەوەیی دەبێت بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان.