سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئێستا کاتی گرژی و ئاڵۆزی یان تۆمارکردنی خاڵی سیاسی نییە و نابێت ئه‌و بڕیارانه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه به‌شێوه‌ی تاكلایه‌نه بدرێن.
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "لەمکاتەدا کە ناوچەکەمان رووبەڕووی گرژی و ناسەقامگیرییەکی سەخت بووەتەوە، نابێت ئەو بڕیارانەی کە کاریگەرییان هەیە لەسەر چارەنووس و ژیانی گەلەکەمان، بە شێوەیەکی تاکلایەنە بدرێن".
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی بنکەفراوانە، دەبێت هەموو لایەنەکان بەگوێرەی ئەوە هەڵسوکەوت بکەن.
بافڵ تاڵه‌بانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا کاتی گرژی و ئاڵۆزی یان تۆمارکردنی خاڵی سیاسی نییە، "خەڵکەکەمان شایەنی ئەوەیە ژیانێکی سەقامگیری هەبێت و لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن".
ده‌شڵێ، "پاڵپشتی لە دیالۆگی بنیاتنەرانە دەکەین لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە بەغداد و هەولێر بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عیراق، لەهەمانکاتدا دڵنیاشبین کە خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیانمان هەرگیز نەخرێتە مەترسییەوە".
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت، له چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ولێر و به‌غداد له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عیراق له ریگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ناكۆكی له نێوانیاندایه و چه‌ند ڕاگه‌یه‌نراوێكیان له دژی یه‌ك بڵاوكردوه‌ته‌وه.