سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، جارێکی دیکە، ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له په‌یوه‌ندیداین بۆ پاراستنی خاكی كوردستان.
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له په‌یامێكیدا كه دره‌نگانی ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه و رایگه‌یاند، رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره بووینه‌ته‌وه، به‌ڵام وەک هەمیشە، دڵنیام کە ئێوە بە بەهێزی، خۆڕاگر و یەکگرتوویی دەمێننەوە.
ده‌شڵێ، لە پێناو ئەم یەکگرتن و یەکڕیزییە گرنگ و پێویستە، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ هەموو لایەنە عیراقی و کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەوەی هەموو توانایەکمان بخەینەگەڕ بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراق لەم مەترسییە.