ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵه‌بانی: داکۆکیکاری ژنان ده‌بم بۆ پاراستنی مافه‌كانیان

reset font size increase font size

سەرۆکی یەکێتی ده‌ڵێ، بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و پێگە و خزمەتەکانی هەموو ئەو ژنانە دەڕوانم کە لەپێناو ماف و یەکسانی قوربانییان داوە و داكۆكیكاری مافه‌كانیان ده‌بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌یامێكیدا كه‌ به‌بۆنه‌ی هه‌شتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، پیرۆزبایی گەرم لە ژنانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوای سەلامەتی و سەرفرازییان بۆ دەخوازم.

ده‌شڵێ، کارکردن بۆ نەهێشتنی جیاکاری و رێگریکردن لە توندوتیژی و بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ئەرکێکی هاوبەشی هەموومانە و دەبێت دوور لە دروشم هەنگاوبنێین بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ژنانی ئازای کوردستان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، داکۆکیکاری ژنان ده‌بن بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەکانیان.

بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێ، ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فراوانکردنی بەشداریی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار و دەسەڵات و بەڕێوەبردندا بە ئەرکی خۆمان دەزانین و وەک هەمیشە بە ژنان دەڵێم پشتیوان و پاڵپشتتانم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.