ڕاستەوخۆ

بازرگانیی هەرێم دڵنیایی دەدات دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بەردەوام دەبێت

reset font size increase font size

وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەدات، کە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان بەردەوام دەبێت.

پێشتر، وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاگاداری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستانی کردەوە، دەبێت 118 ملیار دیناری ساڵانی پێشووی تایبەت بە بەشەخۆراکی مانگانە ڕەوانەی بەغدا بکرێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەم بڕە پارەیە نەنێردرێت، مەترسیی هەیە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بوەستێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێ، "هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە بەردەوام دەبێت و هیچ کێشەیەکی نییە، دابەشکردنی یەکەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەگەر لە ماوەی دیاریکراودا تەواو بێت، بەر لە جەژن بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵیش بە هاووڵاتیان دەدرێت.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج ملیۆن و 385 هەزار کەس پسوولەی خۆراکیان هەیە. مانگانە شەش مادەی خۆراکیان لەلایەن بریکارەکانەوە پێدەدرێت و هەر تاکێک بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکەکەی مانگانە لەنێوان هەزار و 250 تا هەزار و 500 دینار دەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.