ڕاستەوخۆ

باری تەندروستیی سێ زیندانیی مانگرتوو لە ئەنتالیا گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار

reset font size increase font size

سێ زیندانی لە ئەنتالیای تورکیا کە بۆ ماوەی زیاتر لە 240 ڕۆژە لە مانگرتنی بێسنوردان لەدوای خراپبوونی باری تەندروستییان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیاش هۆشداری دەدات لە دۆخی تەندروستییان.

هەریەکە لە زیندانیانی سیاسی تەحسین ساگالتیجی و گورکان تورکئۆغڵو کە ماوەی 260 ڕۆژە، لەگەڵ حسێن ئۆنەن کە 240 ڕۆژە لە گرتوخانەی ئەنتالیا لە مانگرتنی بێسنوردان، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە ئەنتالیا کراون.

لقی ئەنتالیای کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، داواکاریی سەرەکیی ئەم زیندانییانە بریتییە لە باشکردنی مەرجەکانی ژیانیان لەناو گرتووخانە و گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی نزیک لە ماڵباتەکانیان. کۆمەڵەکە جەختیشی کردووەتەوە، ئەم داوایانە مافێکی سەرەتایین و لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا جێگیر کراون، بۆیە پێویستە وەزارەتی داد بە دەم داواکانیانەوە بچێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە جیاتی جێبەجێکردنی داواکارییە یاساییەکان، لایەنە پەیوەندیدارەکان فشاریان خستووەتە سەر زیندانییەکان بۆ ئەوەی کۆتایی بە چالاکییەکەیان بهێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.