ڕاستەوخۆ

بارزانی و تۆم باراک: پێویستە هەرێمی کوردستان و عێراق بەدووربگیرێن لەم شەڕە

reset font size increase font size

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، بارزانی و تۆم باراک بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و هاوڕابوون لەبارەی ئەوەی، پێویستە هەرێمی کوردستان و عێراق بەدووربگیرێن لەم شەڕە.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باره‌گای بارزانی ده‌ڵێت: تۆم باراك به‌ مه‌سعود بارزانی گوتووە‌، بۆ ئه‌مریكا هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێگه‌یه‌كی گرنگی ناوچه‌كه‌ن و ئێمە هاریكار ده‌یبن له‌و دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی ئێستای ناوچه‌كه‌.

گوتووشیەتی: كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌ جۆرێك چاره‌سه‌ر بكرێن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا بێت.

تۆم باراك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: ئه‌مریكا هه‌میشه‌ وه‌ك هاوپه‌یمان سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و تۆم باراك نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به ‌دوور بگیرێن له‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌ی هه‌یه‌ و‌ پارێزراوبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.