ڕاستەوخۆ

باران ئیمان چیرۆکى سزادانى لە زیندانى سامسون دەخاتەڕوو

reset font size increase font size

باران ئیمان، یەکێک لە دەستگیرکراوان لە زیندانى سامسۆن بەشى ئێس لە تورکیا، لە چاوپێکەوتنی هەفتانەی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا باسی ئەو پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤی کردووە، کە لە زیندان ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

ئیمان ئاماژەی بەوەشکردووە: پاسەوانەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر بەشەکەى و ناچاریان کردووە بە خێرایی کەلوپەلەکانی کۆبکاتەوە و هەڕەشەی توندوتیژی جەستەیییان لێکردووە ئەگەر ڕەتیبکاتەوە.

گوتوشیەتى: لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکەدا براونەتە بەشێکی دیکە و خراونەتە زیندانی تاکەکەسی، هەروەها ئەو زیندانیانەی ناڕەزایەتییان بەرامبەر ئەو دۆخە دەربڕیووە، لەلایەن پاسەوانانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.

دەشڵێت: چالاکییە وەرزشی و کۆمەڵایەتییەکان ڕاگیراون، هەربۆیە داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان دەکەم لەوبارەوە هەڵوێستیان هەبێت و بەرامبەر خراپى دۆخى زیندانیان بێنە دەنگ.

باران ئیمان، لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆی ساڵی ٢٠١٦ لە ناحیەی نوسەیبینی ماردین دەستگیرکرا و پاشان سزای ٣٥ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا بەشداری چەندین مانگرتنى لە خواردنی درێژخایەن کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.