به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ بە دەیان ماڵ لە پارێزگای حەسەکە و قامیشلۆی ڕۆژاڤای کوردستان زیانی پێگه‌یشتووە، مەترسیش لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکردووە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه تیڤی، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژاڤای كوردستانی گرتووەتەوە، ئاو چووەتە نێو دەیان ماڵەوە و زیانی زۆر بە هاوڵاتیان گەیشتووە.
هاوکات، به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕەوە، كه‌مپی ئاواره‌كانی سه‌رێكانی زیانی پێگه‌یشتووه و كاریگه‌ریی خراپی كردووه‌ته سه‌ر ژیانی ئاسایی ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كه.
بۆ به‌هاناوه‌چوونی كه‌مپی ئاواره‌كانی سه‌رێكانی، مانگی سوری كوردی و ئه‌مبوڵانسه‌كانیان گه‌یشتوه‌نه‌ته كه‌مپه‌كه و خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی ته‌ندروستییان پێشكه‌ش كردوون.
هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژاڤاش گه‌یشتونه‌ته شوێنە زیان لێکەوتووەکان و هاوكاری و یارمه‌تیی پێویستیان بە خەڵک پێشكه‌شكردووه.