ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا ئۆپەڕاسیۆنێکی بەرفراوانیان دژی گروپە توندڕەوەکان لە 12 ویلایەتی ئەو وڵاتە دەستپێکردووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا لە 12 ویلایەتی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ نازییە نوێیەکان، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر چەندین گروپی توندڕەو ئەنجامداوە.
هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیاندنی داواکاری گشتیی ویلایەتی کارلسروه، بە گشتی 36 کەس بەتۆمەتی بوونی پەیوەندییان لەگەڵ ئەو گروپانە دەستگیرکراون. ئاشکراشکراوە، گەنجێکی تەمەن 16 ساڵان لەناو تۆمەتبارەکاندا هەیە.
هەرچەندە لەئێستادا ئۆپەراسیۆنەکە بە گەڕان و پشکنین سنوردارکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەشت تۆمەتبار بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە توندوتیژی قورس بەردەوامە.
ئەو گروپە توندڕەوانە لە ساڵی 2024 سەریانهەڵداوە و لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە توانیویانە خۆیان بەڕێکخستن بکەن و بانگەواز بۆ کردەوەی توندوتیژیی ئەنجامبدەن.