ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی رێبەریی ئێران چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد

reset font size increase font size

ئەنجومەنی رێبەریی ئێران، چوارەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، تێیدا چەند بڕیارێکی گرنگی لەبارەی دۆخی شەڕ و بارودۆخی سیاسیی ده‌ركرد.

ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی شەڕ پێشکەش کردووە.

هەروەها رایگەیاند، ئەندامانی ئەنجومەنی رێبەریی، پاڵپشتیی خۆیان بۆ هێزە چەکدارەکان دەربڕیوە و چەند بڕیارێکیان، بۆ بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان دەرکردووە.

ئاژانسەکە دەشڵێت، بەرنامەی پێکهێنانی "ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری"، بە مەبەستی ناساندن و دیاریکردنی ڕێبەری داهاتوو، ئامادەکراوە.

بەشێک لە میدیاکان ئاشکرایانکردووە، بەهۆی دواکەوتنی دیاریکردنی رێبەری نوێ، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سوپای پاسداران بە ئەنجومەنی رێبەریی سپێردراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.