ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کۆبووەوە

reset font size increase font size

لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە شاری نیویۆرک کۆبوونەوەیەکی تایبەتی له‌ باره‌ی جەنگی ئێران و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە لوبنان ئه‌نجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی توندی لە حکومەتی لوبنان گرت و ڕایگەیاند، لوبنان بەڵێنی چەککردنی حزبوڵای دابوو، بەڵام بەڵێنەکەی جێبەجێی نەکرد، حزبوڵا دەستپێشخەری شەڕی کردووە و ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ژان پیێر لاکرۆوا، بەرپرسی هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (یۆنیفێل)، ڕاپۆرتێکی لەسەر گیانلەدەستدانی سەربازانی ئەو هێزە خوێنده‌وه‌.

لاکرۆوا ئاشکرایکرد، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە سەر ڕێگەی کاروانێکی یۆنیفێل، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو سەرباز.

بەرپرسی یۆنیفێل داوای لە هەردوو لایەنی شەڕ کرد، ئاسایشی هێزەکانیان بپارێزن گوتیشی، دەبێت ئەم ئاڵۆزییانە کۆتایی پێ بێت، ئێمە پابەندین ئەرکی خۆمان بە شێوەیەکی پیشەییانە جێبەجێ بکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.