پاش ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە نێوان کورد و تورکمان، ئەمڕۆ محەمەد سەمعان وەک پارێزگاری نوێ دەستبەکار دەبێت.
دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو محەمەد سەمعان، مەرسومی کۆماری بۆ بوون بە پارێزگاری کەرکوک بۆ دەرچوو، ئەمڕۆ لە دادگە سوێندنی یاسایی خوارد و وهك پارێزگاری نوێی کەرکوک دەستبەکاردەبێت.
بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، پۆستی پارێزگار تا کۆتایی ساڵ لای پێکهاتەی تورکمان دەبێت و دواتریش دەدرێتە پێکهاتەی عەرەب.
هەروەها هەموو پۆستەکانی دیکەی پارێزگاکە بە شێوەی خولیی، لە نێوان کورد و پێکهاتەکانی دیکەی شارەکەدا ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
ڕێبوار تەها لە پشکی کورد لە 10ـی ئابی 2024ەوە تا 16ـی نیسانی ئەمساڵ، بۆ ماوەی ساڵێک و هەشت مانگ پارێزگاری کەرکوک بوو. لە 16ـی ئەم مانگەدا بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێو ئەنجومەنەکە، دەستبەرداری پۆستەکەی بوو و محەمەد سەمعان وەک پارێزگاری نوێ هەڵبژێردرا.