ڕاستەوخۆ

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی سەرکەوتنی سوپای سۆڤیەتە بەسەر نازییەکاندا

reset font size increase font size

ئەمڕۆ یادی 81 ساڵەی سەرکەوتنی ڕوسیایە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا، کە تێیدا سوپای سۆڤیەت سەرکەوتنی بەسەر نازییەکاندا بەدەستهێنا.
ساڵانە لەم ڕۆژەدا سوپای ڕوسیا و بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتە لە گۆڕەپانی سور لە مۆسکۆ نمایشێکی سەربازیی گەورە ڕێکدەخەن.
ئەمساڵ بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکان و بەردەوامیی جەنگی وڵاتەکە لەگەڵ ئۆکرانیا، نمایشەکە سنوردار کراوە.
تەنانەت بەهۆی مەترسیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیاوە، چەکە گەورەکانی سوپا نمایش نەکراون.
ڤلادیمێر پوتین و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە لە نمایشەکە ئامادەن و گوتار پێشکەش دەکەن.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.