ڕاستەوخۆ

ئەمساڵ دوو نەوەی جیاواز بە مەودای 80 ساڵ پێکەوە بەرەو ماڵی خودا بەڕێدەکەون

reset font size increase font size

ئامارەکانی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان جیاوازییەکی بەرچاو لە تەمەنی بەشداربووان نیشان دەدات، لە 99 ساڵییەوە بۆ 19 ساڵی، دوو نەوەی زۆر جیاواز پێکەوە لە یەک کارواندا بەرەو ماڵی خودا بەڕێدەکەون.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆژگار جەعفەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پڕۆسەی حەج، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچە تی ڤی ئاشکرای کردووە، ئامارەکانی وەرزی حەجی ئەمساڵ تێکەڵەیەکی جوان لە نێوان تەمەنە جیاوازەکاندا نیشان دەدات.

لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان، ناسناوی بەتەمەنترین حاجی دراوە بە خاتوونێکی دانیشتووی پارێزگای دهۆک بە ناوی غەزال عەبدوڵڵا. ئەم خاتوونە تەمەنی 99 ساڵە و لەدایکبووی ساڵی 1927، کە بە هەڵگرتنی نزیکەی سەدەیەک لە یادەوەری بەشداریی لەم فەریزەیەدا دەکات.

لە بەرانبەریشدا، گەنجترین حاجی ئەمساڵ لە سەر ئاستی هەرێم، گەنجێکی 19 ساڵانە بە ناوی ئاکام سەنگەر، ئاکام دانیشتووی شاری هەولێرە و لەدایکبووی ساڵی 2006ـە، وەک نوێنەری نەوەی نوێ و گەنجان بەشداریی لەپرۆسەی ‌‌حەجی ئەمساڵ دەکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.