ڕاستەوخۆ

ئەمریکا گەمارۆی دەریایی دەخاتە سەر بەندەرەکانی ئێران

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بڕیاری دا لە کاتژمێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە گەمارۆی دەریایی بخاتە سەر سەرجەم بەندەرەکانی ئێران و ڕێگری لە هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان بکات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 13ـی نیسانی 2026 فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتكۆم) ڕایگه‌یاند، له‌ كاتژمێر 5:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ گه‌مارۆی ده‌ریایی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران و به‌ بێلایه‌نانه‌ سه‌رجه‌م كه‌شتییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌ربچن یاخود به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، پێش ئەوەی قەدەغەکردنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، زانیاری زیاتر دەدرێت بە تیمەکانی کەشتییە بازرگانییەکان، لەڕێگەی ئاگادارکردنەوەی فەرمیەوە.

ده‌شڵێت، ڕێگری لەو کەشتییانە ناکەن، کە لە گەرووی هورمزەوە تێدەپەڕن بۆ بەندەرەکانی دەرەوەی ئێران و دەگەڕێنەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، دەست دەکەن بە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئێراندا لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی چوونەژوورەوە و چوونە دەرەوەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز.

بڕیاری ئەم گەمارۆ دەریاییە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دوای ئەوە هات کە شاندی نێردراوی ئەمریکا بۆ ئیسلام ئاباد بە سەرۆکایەتی جی دی ڤانس، جێگری ترەمپ، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئێران نەگەیشتنە ڕێککەوتن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.