پیت هێگسس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت هێرشەکانی وڵاتەکەی دژی تاران ڕایگەیاند، ئێران لەم شەڕەدا بەتەواویی تەنیایە و ڕووبەڕووی فشارێکی بێوێنە بووەتەوە و ڕێگه نادهین جارێكی دیكه ههناسه بداتهوه.
باسی لهوهش كرد، ئامانجی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنەکانیان، لەنێوبردنی یەکجاریی سیستەمی موشەکیی و سەکۆکانی هاوێشتن، تێکشکاندنی هێزی دەریایی و پەکخستنی تەواوەتیی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتەیە.
گوتیشی، واشنتن بەگوێرەی پلانێکی سەربازیی تۆکمە و تایبەت کار دەکات و هیچ دوودڵییەک لە جێبەجێکردنی ئەو پلانەدا نییە تا تێکشکاندنی یەکجاریی هێزەکانی ئێران.
ئاشكراشی كرد، ئەمڕۆ گەورەتریین ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدەن و زۆرترین هێرش دەکەنە سەر پێگە ستراتیژییەکانی نێو خاکی ئێران.