ڕاستەوخۆ

ئەمریکا چاوەڕوانی ئێرانە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ

reset font size increase font size

واشنتن چاوەڕوانە تاران وەڵامی پێشنیازەکانی بۆ ئاشتیی بداتەوە، ترەمپیش هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی (پڕۆژەی ئازادی ) بۆ دەربازکردنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشبینیدەکات تاوەکو ئەمشەو وەڵامی ئێرانی لە بارەی ئەو پێشنیازانەی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەشی کردوون، پێبگات.
ئەم گوتەی ترەمپ، دوای ئەوە دێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردبوو، واشنتن چاوەڕوانە ڕۆژی هەینی وەڵامی تاران وەربگرێت. لەم بارەیەوە مارکۆ ڕووبیۆ ڕایگەیاندبوو، "دەبینین کە ئەم وەڵامە چی لەخۆ دەگرێت. هیوای ئێمە ئەوەیە شتێک بێت کە بتوانێت بمانخاتە ناو پرۆسەیەکی جددیی دانوستانەوە".
لەگەڵ ئەوەی ترەمپ، ڕۆژی هەینی لە کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی گوت، "پێدەچێت ئەمشەو نامەیەکم پێ بگات"، بەڵام تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ هیچ هەواڵێک لە بارەی گەیشتنی وەڵامی ئێرانی پێنە گەیشتووە.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریشی داوە، ئەگەر هەنگاوی ئەرێنی لە لایەن ئێرانەوە نە نرێت، ئەگەری هەیە ئەمریکا دووبارە (پڕۆژەی ئازادی ) بۆ پاراستنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دەست پێبکاتەوە.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە سەر داوای پاکستان کە ڕۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێت (پڕۆژەی ئازادی) ڕاگیرا، ئەوەش دوای ئەوەی ترەمپ ئاماژەی بە بوونی پێشکەوتنی گەورە لە دانوستانەکاندا کردبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.