بەگوێرەی ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی 27-3-2026 دوو کەشتیی جەنگیی ئەمریکا، لە ژاپۆنەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌ڕێبكه‌ون.
ڕۆژنامه‌كه‌ده‌ڵێت، دوو کەشتییەکە بە دوو هەزار و 200 هێزی دەریایی ئەمریکییەوە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێن و چاوەڕێدەکرێت بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، ڕەوانەی گەرووی هورمز بکرێن.
هاوكات وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، کەشتییەکی جەنگیی دیكه، کە ئێستا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا جێگیرکراوە، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ لە هەفتەی داهاتوودا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێدەکەوێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا له كاتێكدایه، دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران گفتوگۆی باسیان هه‌بووه، به‌رپرسانی ئێرانیش ڕه‌تیانكرده‌وه هیچ جۆره گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بوبێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مریكی ڕاگه‌یاندووه، نامه‌یه‌كی ئه‌مریكایان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه چه‌ند خاڵ و پێشنیازێكی تێدایه و له ئێستادا تاوتوێی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.