ڕاستەوخۆ

ئەمریکا: هیوای سەرکەوتن بۆ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دەخوازین

reset font size increase font size

نێردەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، عەلی زەیدی دەخوازن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هیوادارین عەلى زەیدى، لە میانەی کارکردنیدا بۆ پێکهێنانی حکومەتى نوێ توانای بەدیهێنانی خواستەکانی سەرجەم هاوڵاتیانی عێراقی هەبێت بۆ داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر.

ئاماژە بەوەشکراوە، پاڵپشتی لە خەڵکی عێراق دەکەن، بۆ بە دیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکانی پاراستنی سەروەریی عێراق و چەسپاندنی ئاسایشێک کە خاڵی بێت لە تیرۆر.

ئەوەش هاتووە، هیواخوازن سەرۆکوەزیران کاربکات بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی خۆشگوزەران کە ببێتە مایەی سوودی بەرجەستە بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی و عێراقی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.