ئەمریكا بڕیاریدا بە ڕەوانەكردنی دوو هەزار و 200 مارێنز و سێ كەشتی جەنگی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بگەنە ناوچەكە.
بە گوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان، ڕەوانەكردنی ئەو هێزە نوێیەی ئەمریكا بۆ ناوچەكە بۆ چەند ئەگەرێك دەگەڕێتەوە یەكێك لەوانە پاراستنی كەناراوەكان و رێگریكردنە لە چاندنی مین لە گەرووی هورمز.
هاوكات پێدەچێت هێزەكە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دوورگەی خاركی ئێران بەكاربهێنرێت و لە بری وێرانكردنی كە دواتر ساڵانێكی زۆری پێویستە بۆ بنیاتنانەوە.
بەرپرسانی سەربازی دەڵێن، چوونی ئەو هێزە نوێیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بژاردەی زیاتر دەدەنە دەست دۆناڵد ترەمپ بۆ پاراستنی هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان.
دوێنێ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، سەرباز ڕەوانەی خاكی ئێران ناكەن، بەڵام ئەگەر كارێكی وابكەن ئەوا لە میدیاكان باسی ناكەن.