پاش ئەوەی موقتهدا سهدر، رێبهری رهوتی سهدر مۆڵهتی ههفتهیهیەکی دایە هێزهكانی "سهرایا سهلام" بۆ ئەوەی تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق ببن و بەتەواوی تێکەڵی دامەزراوە حکومییەکان ببن.
لەو چوارچێوەیەدا، کەمێک پیش ئێستا لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا کە لە شاری سامەڕا بەڕێوەچوو، هەنگاوە یەکەمەکانی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و میکانیزمی تێکەڵبوونی ئەو هێزانە لەناو دامەزراوە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقدا ڕاگەیەندرا.
بڕیارەکە سێ لیوای سەرایا سەلام دەگرێتەوە کە لە چوارچێوەی دەستەی حەشدی شەعبیدا کاردەکەن.
جێی باسە، سەرایا سەلام، کە باڵی سەربازیی رەوتی سهدرە، لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە شەڕی دژی داعش، بەتایبەتی لە پارێزگای سەڵاحەدین و دەوروبەری شاری سامەڕا، و ئەم هەنگاوە نوێیەش وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا.