سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پڕۆسەی چارەسەریی کردەوە و هۆشداریی توندیشی دایە ئیسرائیل سەبارەت بە هەڕەشەکانی بۆ سەر تورکیا.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە قسەی کرد و گوتی، سەرەڕای ئاشکرابوونی نییەتخراپیی زۆر لایەن بەڵام پڕۆسەی چارەسەریی چووەتە ناو 18ـیەمین مانگی خۆیەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "هەندێک لایەن بە دروستبوونی ئەم پڕۆسەیە لە تورکیا توڕەن، لە کاتێکدا خۆیان 70 هەزار کەسییان لە غەزە کوشتووە، بەڵام ئێستا هاتوون لەسەر برا کوردەکانمان قسە دەکەن".
ئەردۆغان گوتیشی، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، لێدانە لە هیوای دروستبوونی ئاشتی.
هاوکات وەڵامی لێدوانەکەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دایەوە و گوتی، "هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە هەڕەشە لە تورکیا و سەرۆککۆماری تورکیا بکات".