ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هه‌روه‌ك چۆن دژی جوداخوازیی بوون لە سوریا و عێراق، بە هەمان شێوە دژی هەر هەوڵێکی جوداخوازین لە خاکی ئێران و لوبنان.
لە کۆبوونەوەی هەفتانەی حزبه‌كه‌یدا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، زۆر بە وریاییەوە مامەڵە دەکەین و نامانەوێت ئاگری جه‌نگی ئێران – ئەمریکا، وڵاتەکەمان بگرێتەوە.
گوتیشی، هەموو جیهان باجی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەدات، تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانە.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ئەم جه‌نگه وایکردووە، ناوچەکە مەترسیدار بێت و ڕۆژبەڕۆژ وێرانکارییە ئابورییەکان کاریگەریی زیاتر لەسەر وڵاتەکەمان دەکات.
ئه‌ردۆغان دەشڵێت، هێشتا دەرفەت بۆ دانوستاندن لە ئارادایە و پێویستە لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.