ڕاستەوخۆ

ئێف ‌بی ‌ئای، هۆشداریی لە هێرشی درۆنیی ئێران بۆ سەر کالیفۆرنیا دەدات

reset font size increase font size

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی میدیاکانی ئەمریکا، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی " ئێف ‌بی ‌ئای " هەفتەی ڕابردوو یاداشتێکی بۆ پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکانی لۆس ئەنجلس ناردووە، تێیدا هۆشداریی داوە، ئەگەر هەیە ئێران لە ڕێگەی هێرشێکی لەناکاو و لە نێو دەریاوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاراستەی ویلایەتی کالیفۆرنیا بکات.

لە یاداشتەکەدا هاتووە، ئێران ویستویەتی لە کاتی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر خاکەکەی، لە ڕێگەی کەشتییەکەوە لە نزیک کەناراوەکان، هێرشی درۆنیی ئەنجام بدات.

گۆین نیوسام، پارێزگاری کالیفۆرنیا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، هەرچەندە لە ئێستادا ئاگاداری هیچ هەڕەشەیەکی دەستبەجێ نین، بەڵام بۆ هەر جۆرە بارودۆخێکی نائاسایی ئامادەن.

 دۆناڵد ترامپ، لە بارەی ئەم ڕاپۆرتانە ڕایگەیاند، ئەم بابەتە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و ڕووداوی زۆر لە ئارادان.

گوتیشی، تەنیا کارێک کە بتوانین بیکەین، ئەوەیە لە کاتی هەر ڕوداوێکدا، ڕووبەڕوویان ببینەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.