ڕاستەوخۆ

ئێران پەرەی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی داوە

reset font size increase font size

ئێران پەرەی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی داوەو چیتر فڕۆکە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان بە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا بسوڕێنەوە. 

ئاژانسی تەسنیمی ئێران لە زاری ئەفسەرێکی باڵای ئێران بڵاویکردووەتەوە، سیستمە نوێیەکانی بەرگری ئێرانی توانای پێکانی موشەکی کرووز و درۆنی ئەمریکییان هەیە و چیتر فڕۆکەی لاکهید مارتین ناتوانێت خۆی لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە بشارێتەوە.

ئەفسەرە ئێرانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە هێزەکانیان بە شێوەی شەو و ڕۆژ لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئاسمانی، دەشڵێت، سیستمە نوێیەکانی بەرگریی ئاسمانی، توانایەکی بێ وێنەیان لە دەستنیشانکردن و پێکانی مووشەکی کرووز و درۆنە بچووکەکاندا هەیە.

گوتیشی، پێکانی فڕۆکەی "لاکهید مارتین" دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ هێزە چەکدارەکانمان و خێرایی هێندە بەرزە کە زۆرێک لە ئامانجەکان پێش ئەوەی دۆخی بەپەلە ڕابگەیەنرێت، لە ئاسماندا تێکدەشکێنرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.