سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی ده‌دات، كه بێ مۆڵه‌تی ئه‌وان هیچ كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر به گه‌روی هورمزادا ناتوانێت تێبپه‌ڕێت، تره‌مپیش ده‌ڵێت، وێرانتان ده‌كه‌ین.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران په‌ككه‌وتنی جوڵه‌ی بازرگانیی جیهانی، سوپای پاسدارانی ئێران توندتر له پێشوو هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وام بن، ڕێگه ناده‌ین لیترێك نه‌وت به گه‌روی هورمزدا تێبپه‌ڕێت".
له به‌رانبه‌ردا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له پۆستێكدا زۆر به توندی هۆشداریی داوه‌ته ئێران و ده‌ڵێت "جوڵه‌ی بازرگانیی و به تایبه‌تییش گواستنه‌وه‌ی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له‌وه زیاتر په‌كبخه‌ن، بیستهێنده‌ی پێشوو توندتر لێتان ده‌ده‌ین و وێرانتان ده‌كه‌ین".
پێش ئه‌و قسانه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند، به هێزه ده‌ریاییه‌كانیان پارێزگاریی له كه‌شتیه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به گه‌روی هورمزدا تێبپه‌ڕن، ئه‌وه‌ش تاڕاده‌یه‌ك نرخی نه‌وتی له بازاڕی جیهاندا دابه‌زاند بۆ خوار 100 دۆلار، كه تا ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه نرخه‌كه‌ی نزیكبوه‌وه له 120 دۆلار.