ڕاستەوخۆ

ئێران هۆشدارى دەداتە ئەو کەشتیانەى بە گەرووى هورمزدا تێدەپەڕن

reset font size increase font size

ئەنجومەنی ئاساییشی ئێران بڵاویکردەوە، گەرووى هورمز بۆ وڵاتەکەمان ستراتیژە و مافی خۆمانە چاودێری جموجوڵەکانی بکەین تێیدا، چونکە ئەمریکا پابەندی قسەکانی نابێت، هەروەها، دەبێت ئەو کەشتیانەى بە گەرووەکەدا هاتوچۆ دەکەن پابەندى ڕێکارەکانى ئێران بن.

ئەنجومەنی ئاساییشی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئێمە تەنها ڕەزامەندییمان بە تێپەڕبوونی کەشتییە بارزگانییەکان داوە، بەڵام جوڵەکردنی هەرکەشتییەک کە پەیوەندیی بە بنکە و پێگە سەربازییەکانی ئەمریکاوە هەبێت لە کەنداو، ڕێگەپێدراو نییە.

دەشڵێن، هەر کەشتییەک بیەوێت گەروەکە تێپەڕینێت دەبێت مۆڵەتی هەبێت و خەرجی ئاساییش و پارێزراویی و ژینگەیی بدەن و ئەگەر ئەمریکا بیەوێت گەمارۆ بخاتە سەر گەرووەکە ئەوا ئێمە وەک پێشێلکاریی ئاگربەیت سەیری دەکەین.

هاوکات، کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێران دەیەوێت جارێکی دیکە گەرووى هورمز دابخاتەوە، سەرباری ئەوانەش دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەرەو باشیی دەچن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.