گوتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند، هێشتا شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کۆتایی نەهاتووە و هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و هەروەها، گەرووی هورمز بە هەماهەنگی نێوان هێزەکانمان لەگەڵ سوپای پاسداران کۆنترۆڵ دەکرێت.
ئەمیر ئەکرەمی، گوتەبێژی سوپای ئێران بە میدیاى فەرمى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، سەرجەم کەرەستە جەنگییەکان و هێزە سەربازییەکان نوێ کراونەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆشدارى دەدەنە دوژمنانی وڵاتەکەیان لە ئەگەری هەر هێرشێکدا، ئەوا ڕووبەڕووی شێوازێکى نوێی جەنگ دەبنەوە و وەڵامێکی توندیان دەبێت.