بەگوێرەی هەواڵێکی فرانس 24، ئەمڕۆ، دادگای تاران سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر دوو هاوسەری بەریتانیدا سەپاندووه، کە بە گوتەی خۆیان بۆ گەشتکردن چووتیتە وڵاتەکە، بەڵام ئێران رەتیدەکاتەوە.
دوو هاوسەری بەریتانی بە ناوەکانی لینزی و کرایگ فۆرمان دوای ئەو بە گوتەی خۆیان بۆ 'گەشتکردن' سەردانی ئێران دەکەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە لە ناوچەی کرمان لە مانگی یەکی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی 'سیخوڕیکردن و کۆکردنەوەی زانیاری' دەستگیردەکرێن.
دوای زیاتر لە ساڵیک لە دەستگیرکردنیان ئەمڕۆ دادگای ئێران، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و کۆکردنەوەی زانیاری بۆ وڵاتانی دیکە، سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندن.
کەسوکاری لینزی و کرایگ رایانگەیاند، هەردووکیان بە ماتۆڕسکیل بۆ گەشتکردن چووەنەتە ئێران و دۆخیان خراپە، چونکە لە زیندان بەگوێرەی ئەوەی پێمان گوتراوە خواردن و پێداویستییە سەرەتاییەکانیان لەبەردەست نییە.
ئیڤێت کوپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە کاردانەوەی سزاکەدا گوتی، بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارە دەکەین و نادادپەروەرانەیە، هەوڵدەدەین بۆ گێڕانەوەیان بۆ بەریتانیا.