دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ لە دەستگیرکردنیان، دەزگای دادوەریی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو گەنجی کوردی خەڵکی بۆکان سەپاند، کە لەکاتی سەرهەڵدانەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، دەستگیرکرابوون.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە مەهاباد، سزای لەسێدارەدانی بۆ هەریەک لە رەئوف شێخ مەعروفی و محەمەد فەرەجی، بە تۆمەتی "محاربه" و "افساد فیالارض" دەرکردووە.
تۆڕەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، رەئوف شێخ مەعروفی و محەممەد فەرەجی، لە زستان و پاییزی ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە دەستگیرکراون.