تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویكردووهتهوه، دادگای شۆڕش له مەهاباد، سزای لەسێدارەدانی بەسەر "موحسین ئیسلامخاه"ـی تەمەن 20 ساڵاندا سەپاندووه.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان دهشڵێت، "موحسین ئیسلامخاه" خهڵكی بۆكانه و بە تۆمەتی "دژایەتیکردنی خودا" و"کودەتا" و بەشداریکردن لە خۆپیشدانەکانی ساڵی 2022 سزای لەسێدارەدانی بۆ دهرچووه.
خێزانەکەشی ئاماژەیان بەوە کردووە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە گوشار و ئەشکەنجەدان لە زیندانی ورمێ دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەرگرتووە و دواتر وەکو بەڵگەی تاوان و سەپاندنی سزا بەسەریدا بەکاریانهێناوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، موحسین دوای گەڕانەوەی لە ئەوروپا لە ساڵی 2025 دیسان دەستگیرکراوەتەوە و دوای ئەشکەنجەدانی ڕەوانەی زیندانی شاری بۆکان کراوە.
ئەم بڕیارەی دادگای شۆڕشی مهاباد لەکاتێکدایە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە لە دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدان و دەستگیرکردنی هاوڵاتییان لەلایەن حکومەتی ئێران و دەڵێن، حکومەت بارودۆخی ئێستای وڵاتەکە بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ناڕازیی بەکاردەهێنێت.