ڕاستەوخۆ

ئێران دوو موشەکی ڕەوانەی بنکەی سەربازیی بەریتانیا لە قوبرس کردووە

reset font size increase font size

جۆن هێلی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا بە ئاژانسی سکای نیوزی ڕاگەیاندووە، ئێران دوو موشەکی ڕەوانەی قوبرس کردووە، به‌ڵام لەو باوەڕەدا نین ئامانجی موشەکەکان بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا بێت.

جۆن هێلی، ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەوانەکردنی ئەو دوو موشەکە لەلایەن ئێرانەوە، مەترسی جددی لەسەر هێزەکانیان دروستکردووە و هێرشەکەش لە دەوروبەری بنکە سەربازییەکەی بەریتانیا بووە کە ٣٠٠ سەربازی ئەمریکی تێدابووە.

بەریتانیا، دوو بنکەی سەربازیی ستراتیژیی گەورەی لە قوبرس هەیە و ئەمڕۆ لەلایەن دوو موشەکی ئێران بە ئامانج گیراوە، بەڵام هەردوو موشەکەکە لەلایەن بەرگریی ئاسمانی بەریتانیا پوچەڵکراوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.