وەزارەتی دادی ئێران ئەو دەنگۆیانەی ره‌تكرده‌وه كه باس لە لەسێدارەدانی دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردوو دەکەن.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌نراوێكیدا باس له‌وه‌ده‌كات، ده‌ستگیركراوان لە قۆناغی دادگاییکردندان، هێشتا هیچ بڕیارێکی کۆتایی بۆ دۆسییەکەیان دەرنەچووە.
راگەیهنراوهكهی وەزارەتی دادی ئێران دوای ئەوە دێت، رۆژنامەی هیومی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدانی بەسەر خۆپیشاندەرانی مانگی یەکدا سەپاندووە و سزاكه به‌سه‌ر بەشێکیشیاندا جێبەجێکراوە.
هاوكات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووه، هیچ سزایەکی لە سێدارەدان لە ئێران جێبەجێنەکراوە، پڕۆسەی دادگایی‌کردن بەردەوامە، زیاتر لە دوو هەزار کەس کە لە خۆپیشاندانەکاندا بەشدارییان کردووە ئازادکراون.