وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگه‌یاند، 30 كه‌سی دیكه‌یان به تۆمه‌تی سیخوڕییكردن بۆ ئیسرائیل ده‌ستگیر كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌و كه‌سانه، به تۆمه‌تی "سیخوڕییكردن و ئه‌ندامێتی له گروپی دژبه‌ر" لە پارێزگاکانی لۆڕستان، کرمان و هەمەدان ده‌ستگیر كراون.
وه‌زاره‌ته‌كه، باسی له‌وه‌ش كردووه، 24 كه‌س له ده‌ستگیركراوه‌كان، وێنە و ڤیدیۆی شوێن و بنکە سەربازییەکانی سوپای پاسدارانیان له هه‌مه‌دان بۆ ئیسرائیل ناردووە و له كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا، 11 ئامێری ستارلینك و چەک و تەقەمەنییان پێبووە.
ده‌شڵێت، له دوای ناردنی وێنه و ڤیدیۆكان، ئه‌و شوێنانه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه كراونه‌ته ئامانج.
ئیتڵاعات ده‌شڵێت، چوار كه‌س له ده‌ستگیركراوه‌كان، خەڵکی پارێزگای لۆڕستان و دووانه‌كه‌ی دیكه خه‌ڵكی كرمان بوون، كه هه‌وڵیانداوه، چەک و تەقەمی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیكه، بگوازنەوە.