فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، بەردەوامن لە دروستکردنی موشەکی بالیستیكی.
محەمەد کەرەمی فەرماندەی پیادەی سوپای پاسداران به تەسنیمی ئێرانی گوتووه، ئیسرائیل و ئەمریکا پێشبینی ئەوەیان کردبوو لە ڕۆژانی یەکەمی جەنگەوە توانای دروستکردنی موشەکی ئێران لەناو دەچێت، بەڵام بە هەڵەدا چوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له دروستكردنی موشه‌كی بالیستیكی له شوێنێكدا كه ئیسرائیل و ئه‌مریكا نازانن كوێیه.
ئه‌و لێدوانه‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی سوپای پاسداران دوای ئه‌وه دێت، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران سنووردارکردنی ژمارە و مەودای پڕۆژە موشەکییەکانی تارانه لە داهاتوودا.