ڕاستەوخۆ

ئێران بۆ گروپە چەکدارەکانی عێراق: دەستکراوەن بۆ ئەنجامدانی هەر هێرشیك

reset font size increase font size

بەهۆی فشارەکانی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ئێران گۆڕانکاریی لە ستراتیژی مامەڵەکردن لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی نزیک لە خۆی لە عێراق کردووە و دەسەڵاتی زیاتری بە فەرماندە مەیدانییەکان داوە بۆ ئەوەی بەبێ گەڕانەوە بۆ تاران، بڕیاری هێرشەکان بدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەسۆشیەیتید پرێس، ئەم هەنگاوەی تاران بۆ کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتیی راستەوخۆی خۆیەتی لە هێرشەکان و پاراستنی فەرماندە باڵاکانی لە هەر تۆڵەسەندنەوەیەکی ئەمریکا.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، "میلیشیاکانی سەر بە ئێران"، کە بەشێکیان لەناو چوارچێوەی دەوڵەت و بودجەی عێراقدا جێگیرکراون، ئێستا بە سیستمێکی لامەرکەزی کاردەکەن.

هەروەها بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، شاندێکی ئێرانی پەیامێکی روونیان داوەتە هەولێر، کە ئەوان چیتر کۆنترۆڵی تەواوی هەموو جوڵەی گروپە چەکدارەکانیان لە باشوور نییە و دەسەڵاتیان بە فەرماندە ناوچەییەکان سپاردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.