ڕاستەوخۆ

ئێران بۆ هەرێمی کوردستان: دامەزراوەکانتان دەکەینە ئامانج

reset font size increase font size

ئاژانسی ته‌سنیمی نزیک لە سوپای پاسدارن بڵاویکرده‌وە، نوێنەری خامنەیی لە ئەنجومەنی باڵای بەرگریی ئێران، هۆشدارییەکی توند ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕایگەیاندووە، ئەگەر هەرێمی کوردستان ببێتە شوێنی پیلانگێڕی و دزەکردن بۆ ناو سنورەکانی ئێران، هەموو دامەزراوەکانی دەکەنە ئامانج.

عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان بانگه‌شه‌ی ئەوەیکردووە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێگەی ستراتیژیی جۆراوجۆر و ئۆپەراسیۆنی ئاڵۆزەوە، توانیویانە بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل تێکبشکێنن و هاوکێشەیەکی نوێی لە ناوچەکە و کەنداودا بسەپێنن.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، تا ئێستا تەنها بنکەکانی ئەمریکا، ئیسراییل و گروپە جیاخوازەکان، لە ناو خاکی هەرێم کراونەتە ئامانج، بەڵام ئەگەر ڕێگە بدرێت ئەو لایەنانە بەردەوام بن لە پیلانگێڕی یان دزەکردن بۆ ناو سنورەکانی ئێران، ئه‌وكات هەموو دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان وەک پشتێنەیەک بۆ ئەو گروپانە دەبینن و بە شێوەیەکی بەرفراوان دەیکەنە ئامانج.

لە کۆتایی هۆشدارییەکەیدا، نوێنەرەکەی خامنەیی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەگەری بەردەوامیی ئەو دۆخە، پەیوەندیی دۆستانە و ئەو پاڵپشتییانەی ئێران لە ڕۆژانی سەختدا پێشکەش بە هەرێمی کوردستانی کردووە، ڕایدەگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.