سبه‌ی سێشه‌ممه له جنێف خولێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ده‌ڵێت، به گومانن له ئه‌مریكییه‌كان.
ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، شاند‌ی ئێران له شاره‌زایانی بواری ئابوریی و ئه‌تۆمیی پێكدێن، به‌ڵام ئه‌وان به گومانه‌وه سه‌یری گفتوگۆكان ده‌كه‌ن، پێیانوایه واشنتن جدیی نییه، گفتوگۆكانیش له كه‌شێكی نا سه‌قامگیر و نائاساییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی، له جنێف به وردیی گفتوگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاست و رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم، پێمانوایه ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت یاریی به كات بكه‌ن و گفتوگۆكان بقۆزنه‌وه بۆ مه‌به‌ستی تر.
به‌قائی ده‌شڵێت، ده‌مانه‌وێت كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێن واده‌یه‌كیش و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دیاری بكرێت، چونكه ناكرێت بێ ئه‌نجام گفتوگۆكان درێژ بكرێته‌وه.