ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندووە، تاران بەردەوام دەبێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی ئاشتیانە، هیچ وڵاتێکیش بۆی نییە ئەو مافەمان لێ زەوت بکات.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هەر فشار و هەوڵێک بۆسەر ئێران هەبێت سەرکەوتوو نابێت، هەڵوێستی ئێران نەگۆڕە و سازش لەسەر هیچ شتێک ناکات.
راگەیانراوی ئاژانسەکە لە کاتێکدایە، تاران و واشنتن تائێستا دوو گەڕی دانوستانیان ئەنجامداوە، لە گەڕی دووەمدا بەرپرسانی هەردوو وڵات ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە کۆبوونەوەکان هەنگاوی باشیان بڕیووه.