وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمەتگوزاریی ئی-پسوولە بۆ ماوەیەکی کاتی دەوەستێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگهیهنراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا سەکۆی ئی-پسوولە لە كاتژمێری دووی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممه 8ی مانگ ڕادەوەستێت و تاوەکو كاتژمێر چواری به‌یانی ڕۆژی یەکشەممه، 12ی مانگ ڕاوه‌ستانه‌كه بەردەوام دەبێت.
ده‌شڵێت، هەر پارەدانێک ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەکە، سەرکەوتووانە تۆماردەکرێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، سیستەمی نوێی پارەدانی پسوولەکانی وەزارەتی کارەبا بەشێکە لە کارەبای 24-کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکی، کە ئامانجی باشتکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرە لەڕێگەی دابینکردنی خزمەتگوزاری پارێزراو لە تەواوی هەرێمی کوردستان.
پڕۆژەی ئی-پسوولە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە مانگی شوبات ڕاگەیەندرا بۆ پارەدانی پسوولە بە شێوەی دیجیتاڵی، پڕۆگرامەكه‌ش لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقه‌وه پەسەند کراوە.