ئیمارات ئاشكرایكرد، له چوار رۆژی رابردودا 172 موشهكی ئێرانیان تێكشاندووه كه ئاڕاستهی ئهو وڵاتهی كردوون.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیمارات، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسراییل لەگەڵ حکومەتی ئێران، وڵاتەکەی ڕووبەڕووی هێرشی 186 موشەکی بالیستیی بوهتهوە کە لە خاکی ئێرانەوە بەرەو ئیمارات هەڵدراون.
ئاشکرایکردووە، لەو ژمارەیە 172 موشەک تێکشکێنراون و 13 موشەک لە ناو دەریا کەوتوونەتە خوارەوە، تەنها یەک موشەکیش گەیشتووەتە خاکی ئیمارات.
بەرپرسانی ئیمارات ڕایانگەیاندووە، لە سەرەتای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەنداو، سێ کەس کە هەرسێکیان هاوڵاتیی بیانی بوون کوژراون و 58 کەسی دیکەش بریندار بوون.