ڕاستەوخۆ

ئیلهام ئەحمەد: بەشداریی کورد لە میونشن گرنگ و مانادار بوو

reset font size increase font size

ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند، ساڵانێکە کورد دووچاری هێرش و نکۆڵیکردن دەبێتەوە، بەشداریی کورد لە کۆنفرانسی میونشن گرنگ و مانادار بوو، دەشڵێت، پرسی یەکگرتن لەگەڵ سوریا لە کارنامەی کۆنفرانسەکەدا بوو.\

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە لە بارەی گرنگی ئامادەیی کورد لە62مین کۆنفرانسی ئاشتی میونشن بۆ ژن تیڤی قسەی کرد و وتی، بەشداری هەسەدە مانادارە، چونکە یەکەمجارە وەک فەرمی بەشداری کۆنفراسێک دەبین کورد ساڵانێکە دووچاری هێرش دەبێتەوە و نکۆڵی لێ دەکرێت، بۆیە بەشداریمان زۆر گرنگ و مانادارە.

باسی لەوەش کرد، روونە تورکیا دراوسێمانە، ساڵانێکە کێشەی جددی هەیە لەنێوانماندا، بۆچونی تورکیا بۆ بەشداریمان نەرێنی نەبووە، هەڵوێستێکی نەرێنیان دەرنەخستووە و جێگەی دڵخۆشیمانە. بەرپرسانی تورکیا ئامادەبوون لە کۆنفرانسەکەدا، بەتایبەت بەرپرسانی میت.

دەربارەی پرسی یەکگرتن لە سوریا وتی، ئەم پرسە لە کارنامەی کۆنفرانسەکەدا بووە گەر بە شێوەیەکی درووست بێتە کایەوە ئەوا کاریگەری ئەرێنی لەسەر وڵاتانی دراوسێ دادەنێت. بە تایبەت لەسەر تورکیا و ئەو پرۆسەیەی لە تورکیادا هەیە کاریگەری ئەرێنی دەبێت. چەندین وڵات چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکات.

بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانیش ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ ئەوەی هەموو ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان دەبێت لیژنەیەک دابمەزرێت، تا ئەوەی هەمووان بە ئاسایشەوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.