هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر رایگه‌یاند، به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌و میونشن به‌ڕێبكه‌ون له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مریكا گفتویان كرد‌و پێیان راگه‌یاندن، پێویسته له‌وێ كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكومه‌تی دیمه‌شق به هاوبه‌شی ئه‌نجام بده‌ن.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای رۆژاڤا وتیشی، هێشتا به‌شێكی زۆر له بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 29ی كانونی دووه‌م جێبه‌جێنه‌كراون، گوتاری رقوكینه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، كۆسپه له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه.
باسی له‌وه‌شكرد، كاركردن به‌رده‌وامه له‌ڕوی كاروباری سه‌ربازییه‌وه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی لیواكان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ده‌وڵه‌تی توركیا رۆڵێكی خراپ ده‌گێڕێت، به‌شێك له توركه‌كان چاره‌سه‌ریان بۆ سوریا ناوێت و به‌رده‌وام هه‌وڵی په‌كخستنی گفتوگۆكان ده‌ده‌ن، توركیا هه‌میشه ناوچه‌كه‌ی به‌ره‌و شه‌ڕ پاڵ ناوه.
هۆشداریشیدا، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نوێ له سوریا هه‌یه و گیانی یه‌كبوون و یه‌كگرتن دوو پرسی بنه‌ڕه‌تین له‌م قۆناغه‌دا.