ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل کوژرانی چەند بەرپرسێکی باڵای هەواڵگریی ئێرانی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

 سوپای ئیسرائیل بە فەرمی پشتڕاستیکردەوە، لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بۆ سەر تاران، چەندین بەرپرسی باڵای وەزارەتی هەواڵگریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج و کوژراون.

 گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لە نێو کوژراوەکاندا "یەحیا حەمیدی" جێگری وەزیری هەواڵگریی ئێران بۆ کاروباری ئیسرائیل هەیە.

سوپای ئیسرائیل ده‌شڵێت، لەو هێرشانەدا "جەلال پوورحسێن" سەرۆکی بەشی سیخوڕی لە وەزارەتی هەواڵگری، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی باڵا، کە دەستیان لە سەرکوتکردنی ناوخۆیی و چالاکییە دەرەکییەکاندا هەبووە، کوژراون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.