ئاژانسە ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بهرهبهیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر پێگە سەربازیی و هەواڵگرییەکانی سوپای پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
میدیاكانی ئێران دهڵێن، لە سنە هێرشکراوەتە سەر شەش پێگەی سوپای پاسداران و لایەنی کەم دوو کەس کوژراون.
هاوکات پێگەیەکی تری سوپا لە نەغەده كراوهته ئامانج.
ههروهها هەردوو بینای دەزگای هەواڵگریی ئیتلاعات و پێگەی سەرەكیی هێزەکانی سوپای پاسداران لە مهاباد بۆردومان كراون، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانەکان ڕانەگەیندراوە.