وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل كوژرانی عه‌لی لاریجانی و فه‌رمانده‌ی به‌سیجی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگه‌یاند.
ئیسرایل كاتس وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، له‌و ئامانجانه‌ی شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران بۆردومانیان كردووه، عه‌لی لاریجانی ئه‌مینداری باڵای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و غوڵام ڕه‌زا سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی هێزی به‌سیجیان كوشتووه.
هاوكات كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی 12ی ئیسرائیل ده‌ڵێت، تا ئێستا چاره‌نوسی عه‌لی لاریجانی یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
تائێستا حكومه‌تی ئێران هیچ لێدوانێكی فه‌رمیی له باره‌ی كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده و فه‌رماندانه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و زانیاری پشتڕاستكراوه له ناو كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه نییه.