بنیامین نەتەنیاهۆ فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کرد هێرشەکان بۆسەر حزبوڵڵا دەستپێبکەنەوە، داواش لە ترەمپ دەکرێت هێرش بکاتەوە سەر ئێران.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردوە، بە بەهێزترین شێوە هێرش بکەنە سەر پێگەکانی حزبوڵڵا لە لوبنان.
لەلایەکی دیکەوە کەناڵ 13ـی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، ئەیال زەمیر سەرۆکئەرکانی سوپای ئیسرائیل، بە شێوەیەکی فەرمی داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردووه، هێرشەکان بۆسەر ئێران دەسپێبکەنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە له دوای 39 ڕۆژ بهردهوامبوونی جهنگی ئیسرائیل و ئهمریكا دژی ئێران، له 8ـی ئەم مانگەوە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە و لوبنانیش لەچوارچێوەی ئەو ئاگربەستەدایە، لە ئێستاشدا هەوڵەکانی دانوستان بە نێوەندگیریی پاکستان بەردەوامە.